English | عربي

بەوێنە.. لە كەلار پێشبڕكێی پاسكیلسواریی كچان بەڕێوە چوو


بەوێنە.. لە كەلار پێشبڕكێی پاسكیلسواریی كچان بەڕێوە چوو

2019/03/05 | 15:50

(هەواڵ كوردستان)-

بەمەبەستی بە كەلتووركردنی لێخوڕینی پاسكیل لای كچان، سەنتەری چالاكیی گەنجانی كەلار، پێشبڕكێیەكی پاسكیلسواری بۆ كچان ڕێک خست.

 

نەبەز حەمید، بەڕێوەبەری سەنتەری چالاكیی گەنجانی كەلار سەر بە ڕێكخراوی منداڵپارێزیی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 5/3/2019 سەنتەری چالاكیی گەنجانی كەلار سەر بە ڕیكخراوی منداڵپارێزیی كوردستان، پێشبڕكێیەكی پاسكیلسواری بۆ كچان بەڕێوە برد".

 

گوتیشی "مەبەست لە پێشبڕكێكە بۆ بە كولتووركردنی لێخوڕینی پاسكیل بووە لای كچانە، چونكە تێبینی دەكرێت ژمارەیەكی زۆر لە كچان ئارەزوویان لە لێخوڕینی پاسكیلە و تواناشیان هەیە، بەڵام تا ئێستا هەلیان بۆ نەڕەخساوە".

 

ڕوونیشی كردەوە "لە پێشبڕكێكەدا 52 كچ بەشدارییان كرد و خەڵاتی تایبەت دراوە بە یەكەم و دووەم و سێیەمی پێشبڕكێكە و بڕوانامەی بەشداریكردنیش دراوە بە سەرجەم بەشداربووەکان".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending