بارانبارینی زۆر زیانی بە جوتیارانی بەسرە گەیاندووە
2024-04-06 13:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8
لە گوندێکى دوورە دەستى باکوورى بەسرە، جوتیاران چاوەڕوانبوون ئەمساڵ بەرهەمێکى باشى دانەوێڵەیان هەبێت، بەڵام بارانبارینى بەخوڕ و تەرزەى لە ناکاو، زیانى بە سەدان دۆنم دانەوێڵە گەیاندووە و دەشتاییە سەوزەکەى یەکپارچە زەرد کردووە. کازم سەکینى، جوتیارە و دەڵێت: "کێشەکە ئەوەیە نزیکە لە دروێنە، چاوەڕێى خودا و ئەم گوڵە گەنمانەین، فەرمانبەر نین و ئۆتۆمبێلمان نییە کارى پێبکەین، کارى دووەممان نییە، تەنیا کشتوکاڵە، بەهۆى تەرزە و بارانى بەخوڕ، گەنمەکە کەوتووەتە سەر زەوى". بارانى بەخوڕ و تەرزە، زیانى بە بەرهەمى ستراتیجیى دانەوێڵە گەیاندووە و جوتیاران ناچار بوون دەستبەردارى زەوییەکانیان بن. کە ئەمە مەترسییە بۆ سەر کەرتى کشتوکاڵ و ئاسایشى خۆراک. حسێن ناجي، یەکێکی دیکەیە