هەواڵی کوردستان ئێستا

شەشەمین خەڵاتی کارۆ دەبەخشرێتە گەزیزە عومەر

شەشەمین خەڵاتی کارۆ دەبەخشرێتە گەزیزە عومەر
شەشەمین خەڵاتی کارۆ دەبەخشرێتە گەزیزە عومەر

2024-04-07 19:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئەمساڵ شەشەمین خەڵاتی کارۆ، خولی شانۆنوس و شاعیر "عەبدولڕەحیم ڕەحمی هەکاریی" دەبەخشرێتە گەزیزە عومەر، شانۆکار و ئەکتەر و دەرهێنەری ناوداری کورد. عەتا مەحمود سەرپەرشتیاری خەڵاتی کارۆ بە کەناڵ8ـی راگەیاند، ئەمساڵ لەلایەن بۆردی راوێژکاریی ناوەندی چاپەمەنی و رۆشنبیریی کارۆ بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەیەکی سێ کەسیی، گەزیزە عومەر بەربژێرکراوە بۆ وەرگرتنی شەشەمین خەڵاتی کارۆ، کە خولی "عەبدولڕەحیم ڕەحمی هەکاریی" شانۆنوس و شاعیرە. عەتا مەحمود گوتی، "خولی ئەمساڵ تایبەتە بە شانۆ، لە پێنج ساڵی پێشوودا پێنج ژانرمان بەسەرکردووە، خولی یەکەم لە بواری شیعردا بوو بۆ فاتیح عیزەدین، خولی دووەم چیرۆک بۆ ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل، خولی سێیەم وەرگێڕان بۆ عەبدولکەریم شێخانی، خولی چوارەم لێکۆڵینەوە