هەواڵی کوردستان ئێستا

کلاسیکۆی نێوان هیلال و نەسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کلاسیکۆی نێوان هیلال و نەسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کلاسیکۆی نێوان هیلال و نەسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

2024-04-08 15:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئەمشەو لە شاری ئەبوزەبی ئیمارات پاڵەوانییەتی جامی سوپەری سعودیە بەبەشداری چوار یانە دەستپێدەکات، ئەوانیش یانەکانی نەسر و هیلال، ئیتیحاد و وەحدەیە، لەیەکەم یارییشدا لوتکەی کلاسیکی نێوان هیلال و نەسر لەقۆناغی پێش کۆتایی بەڕێوەدەچێت. ئامارەکانی هیلال لەم وەرزەدا لەسەرجەم خول و پاڵەوانییەتیەکان نمونەییە و زنجیرە بردنەوە لەسەریەکەکانی ریکۆردە جیهانییەکانی تێپەڕاندووە، ئەگەر سەیرێکی یارییەکانی ئەم وەرزەی دوو گەورەکەی سعودیە بکەین دەبینین، کە هیلال لە خولی سعودیە و لە جامی وەرزی ریازیش لە نەسڕی رکابەری بردووەتەوە. لەو دوو یارییەدا نەسڕ بەئامادەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئەستێرەکانی سەرکەوتوو نەبوونە لە کردنەوەی گرێ کوێرەی هێڵی بەرگری هیلال، چونکە لەیەکەم یاری ئەم وەرزەدا نەسر تەنیا سێ لێدانی