هەواڵی کوردستان ئێستا

پۆرتۆ دووچاری شکستبوو

پۆرتۆ دووچاری شکستبوو
پۆرتۆ دووچاری شکستبوو

2024-04-08 16:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە یارییەکانی هەفتەی 28ی خولی پۆرتوگال، یانەی پۆرتۆ لەناو یاریگەی دراگاو میوانداری یانەی ڤیتۆریا گیمارایش کرد و لەئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا پۆرتو بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک دووچاری شکستبوو. یانەی میوان لەخولەکی 12 لەڕێگەی گالینیۆی هێرشبەری پۆرتۆوە یەکەم گۆڵیان تۆمارکرد، کە بەهەڵە گۆڵی لەخۆیان تۆمارکرد، دواتر لەخولەکی 34 گیمارایش لەڕێگەی جۆتا سێلڤاوە گۆڵی دووەمیان تۆمارکرد. تیپەکەی کۆنسێساوی راهێنەری پۆرتۆ توانیان بەر لەکۆتاییهاتنی گێمی یەکەم جیاوازییەکە لەلایەن گالینیۆوە کەمبکەنەوە بۆ گۆڵێک، بەڵام ئەمجارە گۆڵی بۆخۆیان تۆمارکرد. دواتر پۆرتۆ بە 10 یاریزانەوە یارییەکەیان تەواوکرد، کە پیپی بەهۆی رەخنەگرتنی لەناوبژیوانی یارییەکە بەکارتی سوور کرایە دەرەوە و دووچاری شەشەم شکستبوو لەم وەرزەدا.