بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی ورمێ گەشتیار و باڵندەکان گەڕاونەتەوە بۆ دەریاچەکە
2024-04-08 18:00:05 - سەرچاوە: زووم
زووم… بارانبارینی وەرزی بەهار و بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکان، ئاستی دەریاچەی ورمێی لە رۆژهەڵاتی کوردستان حەوت سانتیمەتر زیاتر لە ساڵی رابردوو بەرزکردووەتەوە و رووبەرەکەشی ١٧٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە زیادیکردووە. بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی میهر، بەردانەوەی بەنداوەکان بە پێداگری و هەوڵی گرووپی کاری نیشتمانی بۆ رزگارکردنی گۆلی ورمێ ئەنجام دراوە، زیندووبوونەوەی گۆلەکەی تا رادەیەک بەدی هێناوە و بووەتە هۆی گەڕانەوەی …