هەواڵی کوردستان ئێستا

تابووتێکی سەردەمی رۆمانی لە دیاربەکر دۆزراوەتەوە

تابووتێکی سەردەمی رۆمانی لە دیاربەکر دۆزراوەتەوە
تابووتێکی سەردەمی رۆمانی لە دیاربەکر دۆزراوەتەوە

2024-04-09 22:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

زانایانی بواری شوێنەوارناسی لە کاتی کنە و پشکنیندا لە شاری دیاربەکری باکووری کوردستان، تابووتێکی سەردەمی رۆمانییان لە نزیک کڵێسای جاورجیۆس دۆزیوەتەوە. بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی " ancient-origins"، ئەمە یەکەمجارە تابووتێکی سەردەمی رۆمانی لە دیاربەکر دۆزرابێتەوە، بەوتەی شوێنەوارناسانیش ئەمە بە دۆزینەوەیەکی مێژوویی گرنگ دادەنرێت. تابوتەکە لاشەی کەسێکی نەناسراوی تێدا بووە، رەمزێکی ئاینی لەسەربووە کە لە سەدەکانی ناوەراست و کاتی جەنگی سەلیبیدا بەکارهاتبوون، لەکاتێکدا کە زانایان پێیان وایە مێژووی تابووتەکە کۆنترە. ئەو سەلیبەی لەسەر تابووتەکەیە جیاوازە، شەش لای هەیە، لەکاتێکدا زۆرینەی پاشماوەکانی ئەو سەردەمە هەشت یان چوار لای هەیە. درێژیی تابووتە بەردینەکە حەوت پێ (زیاتر لە دوو مەتر) دەبێت، بەرزییەکەی 82 سانتیمەترە، لە