هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەلبوومەکەی بیۆنسێ لە لیستی پڕ فرۆشترین ئەلبوومەکانی ئەمریکادایە

ئەلبوومەکەی بیۆنسێ لە لیستی پڕ فرۆشترین ئەلبوومەکانی ئەمریکادایە
ئەلبوومەکەی بیۆنسێ لە لیستی پڕ فرۆشترین ئەلبوومەکانی ئەمریکادایە

2024-04-10 01:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئەلبوومی "Cowboy Carter" بیۆنسێ، خانمە هونەرمەندی جیهانی، لە پلەی یەکەمی لیستی "بيلبۆرد 200" دایە بۆ پڕفرۆشترین ئەلبوومەکانی ئەمریکا. ئەم ئەلبوومە هەشتەمین ئەلبوومی بیۆنسێیە کە چووبێتە پلەی یەکەمی لیستی پڕفرۆشترین ئەلبوومەکانەوە، هەروەها بیۆنسێ یەکەم هونەرمەندی رەشپێستە چووبێتە لیستی پڕفرۆشترین ئەلبوومەکان لە گروپی موزیکی کانتری، وەک لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "Entertainment Weekly"ـیدا باسکراوە. لە هەفتەی یەکەمدا 407 هەزار کۆپی لە ئەلبوومە نوێیەکەی بیۆنسێ فرۆشراوە، ئەمەش وایکردووە ببێت بە باشترین ئەلبووم لە ساڵی 2024ـدا. ئەم خانمە هونەرمەندە لە 11ـی شووباتدا لەرێگەی گوتنی دوو گۆرانییەوە ئەلبوومی "Cowboy Carter" راگەیاند،  کە 27 کاری هونەریی لەخۆدەگرێت، موزیکەکانی دانس، سول و هیپ هۆپی تێدایە، هەروەها ژمارەیەکی زۆر ئەستێر