عێراق یارییه‌كى دۆستانه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ژاپۆن ئه‌نجامده‌دات
2024-04-10 13:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8
هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێراق به 10 یاریزانه‌وه گه‌یشته ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كاریى بۆ به‌شداریكردن له جامى ئاسیاى خوار ته‌مه‌نى 23 ساڵان كه ده‌بێته پاڵاوتنى كۆتایی بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ ركابه‌رییه‌كانى ئۆلۆمپیادى پاریس . هه‌ڵبژارده‌كه له گه‌شته‌كه‌ی به‌غداد بۆ ده‌وحه ته‌نیا به 10 یاریزانه‌وه بوون به‌و پێییه‌ى پاش ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى جامى عێراق كه شه‌وى رابردوو به‌رێوه‌چوو تهواوىئهو یاریزانانه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یانیان بوون له‌و جامهو بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌كه كراون ئه‌مرۆ په‌یوه‌ندى به پێكهاته‌كه‌ى شنهیشلهوه بكه‌ن و هه‌ر ئه‌مرۆش ته‌واوى یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان له ئه‌وروپاوه ده‌گه‌نه كه‌مپه‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌كه له قه‌ته‌ر . هه‌ڵبژارده‌ى عێراق پێش چوونه ناو یارییه‌كانى پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه سبه‌ى پێنجشه‌ممه یارییه‌كى دۆستانه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ژاپۆن ئه‌نجامده‌دات .