هەواڵی کوردستان ئێستا

پاڵێوراوانی خەڵاتی نێودەوڵەتی بووکەر 2024 ڕاگەیەندرا

پاڵێوراوانی خەڵاتی نێودەوڵەتی بووکەر 2024 ڕاگەیەندرا
پاڵێوراوانی خەڵاتی نێودەوڵەتی بووکەر 2024 ڕاگەیەندرا

2024-04-10 19:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

شەش کتێب لە شەش زمان، شەش وڵات و سێ کیشوەری جیاوازەوە، پاڵێوراون بۆ گەورەترین خەڵاتی نێودەوڵەتی ئەدەبیی ئەمساڵ. لە کۆتاییدا لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتی نێودەوڵەتی بووکەر بڵاوکرایەوە، کە وابڕیارە لە ڕۆژی  لە 21ی ئایار لە تایت مۆدێرن لە لەندەن بەڕێوەبچێت. پاڵێوراوانی ئەمساڵ نوێنەرایەتی شەش زمانی جیاواز دەکەن؛ هۆڵەندی، ئەڵمانی، کۆری، پورتوگالی، ئیسپانی و سویدی لە سەرانسەری شەش وڵاتدا کە پێکهاتوون لە: ئەرجەنتین، بەرازیل، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، کۆریای باشوور و سوید. لە پاڵێوراوەکاندا سێ نوسەر زۆرترین جار پاڵێوراون بۆ خەڵاتەکە، یەکەمیان جێنی ئیپنبێکە کە یەکەم نووسەری ئەڵمانییە لە ساڵی 2020ـەوە هەموو ساڵێک کارەکانی دەپاڵێورێت، ئەمساڵ بە ڕۆمانی "Kairos" پاڵێوراوە، هەروەها نووسەری پورتوگالی ئیتامار