هەواڵی کوردستان ئێستا

پارتی دەم: هیوادارین دەرگای دیالۆگ بۆ چارەسەری کێشەی کورد بکرێتەوە

پارتی دەم: هیوادارین دەرگای دیالۆگ بۆ چارەسەری کێشەی کورد بکرێتەوە
پارتی دەم: هیوادارین دەرگای دیالۆگ بۆ چارەسەری کێشەی کورد بکرێتەوە

2024-04-11 21:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

تولای هاتیمۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم)، دەڵێت، لەپێناو چارەسەری دیموکراسییانە و ئاشتییانەی کێشەی کورد خەبات دەکەن و هەوڵەکانیان بۆ ئەوەیە ئازار و فرمێسک کۆتاییبێت. تولای هاتیمۆغوڵڵاری لەمیانی جەژنەپیرۆزە لەگەڵ ئەندام و لایەنگرانی پارتەکەی لە ئەدەنە، گوتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد گەلان خوازیاری ئاشتیی و خۆشگوزەرانین. هاوسەرۆکی پارتی دەم دەڵێت، "بە پشتبەستن بەو سەرکەوتنەی لە هەڵبژاردنەکان وەک پارتی دەم بەدەستمانهێناوە، بەو ورە و دڵخۆشییەوە، پیرۆزبایی جەژنتان لێدەکەین و هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی و برایەتی. ئومێدەوارین لەم جەژنەدا دەرگای دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بکرێتەوە". هاتیمۆغوڵڵاری جەختی لەوەکردەوە "بۆ چارەسەری دیموکراتییانە و ئاشتییانەی کێشەی کورد