هەواڵی کوردستان ئێستا

جاکی چان رەتی دەکاتەوە بەساڵاچووبێت

جاکی چان رەتی دەکاتەوە بەساڵاچووبێت
جاکی چان رەتی دەکاتەوە بەساڵاچووبێت

2024-04-12 19:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

جاکی چان لە یادی 70 ساڵەی لەدایکبوونیدا پەیامێکی سەبارەتی بە تەندروستی خۆی بڵاوکردەوە و دڵنیایی دەداتە هەوادارانیی، دوای نیگەرانییەکان لە بارەی دەرکەوتنی بە ڕوخسارێکی پیرەوە لە چەند وێنەیەکدا. وەک لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "sky news"ـدا باسکراوە، لە پەیامەکەدا جاکی ئاماژەی بەوەداوە، دەرکەوتنەکەی بەو شێوەیە لە کاتی تۆمارکردنی فیلمێکدا بووە، کە واپێویستی کردووە ڕوخساری بگۆرن بۆ روخسارێکی بەساڵاچوو. ئەستێرەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بە 6.2 ملیۆن فۆڵۆوەرەکانی دەڵێت: "نیگەران مەبن! ئەوە تەنها دەرکەوتنی کارەکتەرە بۆ نوێترین فیلمم، کارەکتەرەکە وا دەخوازێت قژم سپی بێت و ڕیشم سپی بێت و پیر دەربکەوم". بەڵام ڕوونی نەکردەوە فیلمەکە ناوی چییە و باس لە چی دەکات. جاکی