هەواڵی کوردستان ئێستا

شازادەی بەریتانیا و هاوسەرەکەی دەبنە بەرهەمێنەری دوو زنجیرە نوێی نێتفلیکس

شازادەی بەریتانیا و هاوسەرەکەی دەبنە بەرهەمێنەری دوو زنجیرە نوێی نێتفلیکس
شازادەی بەریتانیا و هاوسەرەکەی دەبنە بەرهەمێنەری دوو زنجیرە نوێی نێتفلیکس

2024-04-12 19:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

شازادە هاری، شازادەی سەسێکس و هاوسەرەکەی، بەردەوامن لە بەرهەمهێنان بۆ نێتفلیکس لە دوای واژووکردنی گرێبەستەکەیان لە ساڵی 2020دا، کە دەگوترا ڕێکەوتنێکی 100 ملیۆن یۆرۆیی بووە. کۆمپانیەکەی ئەو دوو هاوسەرە شاهانەییە بە ناوی کۆمپانیای ئارچوێڵ پرۆداکشنز تا ئێستا دوو دۆکیۆمێنتاری بەرهەمهێناوە بۆ نێتفلیکس. زنجیرەی یەکەم لەلایەن مێگانی هاوسەری هاریەوە سەرپەرشتی دەکرێت و باس لە خواردن ئامادەکردن و باخداری، کات بەسەربردن، و هاوڕێیەتی دەکات. ئەمەش لە دوای ڕاگەیاندنی کارێکی بازرگانی نوێی دیکەی مێگان دێت، کە کار لەسەر شێوازی ژیان دەکات و بەناوی American Riviera Orchard. دووەم زنجیرە باس لە وەرزشی پۆلۆ دەکات کە زۆرینەی لە پاڵەوانێتی پۆلۆی کراوەی ئەمریکا لە ویلنگتۆن لە