گۆڵێكى گرانبه‌ها بۆ ئاسۆ رۆسته‌م
2024-04-12 22:00:05 - سەرچاوە: کەناڵ8
ئاسۆ رۆسته‌م بۆ جارى دووه‌م له وه‌رزى ئه‌مساڵ له خوله‌كى زیادكراو گۆڵى سه‌ركه‌وتن بۆ یانه‌كه‌ى له خولى ئێران تۆمارده‌كات. ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له یاریی نێوان ئیستقلال خوزستان و نه‌فت ئابادان، ئاسۆ توانى له خوله‌كى 91 گۆڵى سه‌ركه‌وتن بۆ ئیستقلال تۆماربكات و یانه‌كه‌ى دووگۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك سه‌ركه‌وتن تۆماربكات . ئیستقلال خوزستان ئێستا له ریزبه‌ندیی 14 جێگیره‌و له‌و كاته‌وه‌ى ئاسۆ په‌یوه‌ندى پێوه‌كردوون دووپله خانه‌ى ریزبه‌ندیان گۆڕدراوه‌و له ناوچه‌ى مه‌ترسى دابه‌زین دووركه‌وتوونه‌ته‌وه