ئاسایشی هه‌ولێر چەند قولـلهیەکیان رووخاند کە دوێنێ شەو تەقەیان لێوەکرابوو
2024-04-13 21:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8
ئه‌مڕۆ ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستیان به رووخاندنی قولـله‌ی ئه‌و قەڵایانە كرد كه شەوی رابردوو ته‌قه‌یان لێوه‌كراوه. ئەمڕۆ شەممە، 13ـی نیسانی 2024، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا دەردەکەوێت، هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر قولـله‌ی ئه‌و قهڵایانەیان رووخاند كه شەوی رابردوو له گوندی 'شهوك'ی سەر بە شارەدێی 'مه‌لائۆمه‌ر' لە پارێزگای هەولێر ته‌قه‌یان لێوه‌کرابوو. لەوبارەیەوە ئاسایشی هەولێر راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دوای ئەوەی لە گوندی 'شەوک'ی سەر بە شارەدێی 'مەلائۆمەر' کێشەی کۆمەڵایەتیی لە نێوان دوو خانەوادە دروستبوو، بووە هۆی تەقەیەکی زۆر و پشێویی لە ناوچەکەدا. ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و هێزەکانی پۆلیسی هەولێرەوە توانراوە دۆخەکە کۆنترۆڵبکرێت. ئاسایشی هەولێر دەڵێت، شەڕەکە به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه روویداوه