هەواڵی کوردستان ئێستا

رۆما لەدەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی یانەی ئۆدێنێزی

رۆما لەدەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی یانەی ئۆدێنێزی
رۆما لەدەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی یانەی ئۆدێنێزی

2024-04-14 14:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

یانەی رۆما ئەمشەو لەدەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی یانەی ئۆدێنێزی، گورگەکانی رۆما هەفتەی رابردوو دوو لە سێریا ئەی دێربی پایتەختیان لە لازیۆ بردەوە و لە یۆرۆپالیگیش میلانی دووچاری شکستکرد. جیالۆڕۆسی بەراهێنەرایەتی دی رۆسی لە باشترین بارودۆخدایە و لەوکاتەوەی ئەو راهێنەرە دەستبەکاربووە لە 16 یارییدا تەنیا دووجار دووچاری شکستبووە، بەڵام ئۆدێنێزی پێویستی بە کۆکردنەوەی خاڵە تاوەکو مانەوەی لەخولەکەدا مسۆگەربکات. رۆما لە ساڵی 2017 وە بۆ یەکەمجارە لە چوار یاری لەسەریەکدا کلین شیت تۆماربکەن، یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا بەکۆکردنەوەی 55 خاڵ لەپلەی پێنجەمدایە و بەجیاوازی چوار خاڵ لەدوای بۆڵۆنیای چوارەمەوەیە، کە ئامانجی سەرەکی رۆما گەیشتنە بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.