هەواڵی کوردستان ئێستا

بەناوبانگەکانی سینەمای جیهانیی 318 هەزار دۆلار بۆ هاوکاری غەززە کۆدەکەنەوە

بەناوبانگەکانی سینەمای جیهانیی 318 هەزار دۆلار بۆ هاوکاری غەززە کۆدەکەنەوە
بەناوبانگەکانی سینەمای جیهانیی 318 هەزار دۆلار بۆ هاوکاری غەززە کۆدەکەنەوە

2024-04-14 15:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

کۆمەڵەی "سینەما لەپێناو غەززە" کە کۆمەڵێک لە دەرهێنەر و راگەیاندکاری سینەمایی رێکیانخستووە، توانیان 318 دۆلار بۆ پشتگیریی پزیشکیی هاوڵاتییانی غەززە کۆبکەنەوە. لە زیادکردنێکدا، کە کۆمەڵەی "سینەما لەپێناو غەززە" رێکیخستووە، بە پشتگیریی ژمارەیەک لە ئەستێرە گەورەکانی سینەمای جیهانیی، لەوانە تێڵدا سوینتن، ئانی لینۆکس، خواکین فینێکس، سپایک لی و گیرمۆ دێل تۆرۆ، توانییان نزیکی 316 هەزار و 778 دۆلار کۆبکەنەوە تا بیبەخشنە کۆمەڵەی " MPA- هاوکاری پزیشکی بۆ فەلەستینییەکان". زیادکردنەکە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری، لە رۆژی دووی ئەم مانگەوە لەرێگەی ئینتەرنێتەوە دەستی پێکرد، شەوی 12ـی هەمان مانگ کۆتایی هات. دەیان کەسایەتی بەناوبانگ و ئەستێرەی هۆلیوود بەشدارییان تێدا کرد، بەشێکیان چەند چالاکییەکیان پێشکەشكرد بۆ