ھەرێمی كوردستان 17 ملیار دیناری لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا خەرجكردووە
هەولێر-KDP.info- بەرپرسی لیژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتیەکان ئاشكرای كرد، تائێستا ھەرێمی كوردستان 17 ملیار دیناری لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا خەرجكردووە.
دیندار زێباری، بەرپرسی لیژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتیەکان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوامیدا گوتی: "تائێستا ھەرێمی كوردستان زیاتر لە 17 ملیار دیناری لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا خەرجكردووە".
گوتیشی: "لەم ماوەیەدا 100 ھاووڵاتی لە ھندستان و 118 ھاووڵاتی دیكە لە سعوودیە و 157 ھاووڵاتی دیكە لە ئوردن و 107 كەسی دیكە ئەڵمانیا و 163 كەسی دیكە لە بەریتانیا، بە ھاوكاری حكوومەتی ھەرێم گەڕێندراونەتەوە كوردستان".
راشیگەیاند: "لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان 159 راگیراوی لە ھەولێر ئازاد كردووە، ھەروەھا 248 گێراو لە سلێمانی و 319 لە دھۆك ئازاد كراون".
ئاشكراشی كرد: "زیاتر لە دوو ھەزار كەس، تەنھا ئەوانەی لە ئێران گەڕاونەتەوە كەرەنتین كراون".