هەواڵی کوردستان ئێستا

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: ئامانجى سەردانەکەى سودانى کاراکردنى رێککەوتنى چوارچێوەى ستراتیجییە

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: ئامانجى سەردانەکەى سودانى کاراکردنى رێککەوتنى چوارچێوەى ستراتیجییە
گوتەبێژی حکومەتی عێراق: ئامانجى سەردانەکەى سودانى کاراکردنى رێککەوتنى چوارچێوەى ستراتیجییە

2024-04-14 23:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

باسم عەوادى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق رایگەیاند، ئامانجى سەردانەکەى سەرۆکوەزیران بۆ ئەمریکا، کاراکردنى رێککەوتنى چوارچێوەى ستراتیجییە کە لە ساڵى 2008ـەوە واژۆکراوە و وەک پێویست جێبەجێنەکراوە. عەوادى لە لێدوانێکدا بۆ  ئاژانسى فەرمیى عێراق ئاماژەى بەوەکرد، پەیوەندییەکانى رابردووى هەردوو وڵات تەنیا لەلایەنى ئەمنى و سەربازیدا کورتکرابووەوە، ئێستا هەوڵدەدرێت هەنگاوێکى جیاواز لە پەیوەندییەکاندا بنرێت. روونیشیکردەوە، ئامانجى سەردانەکەى سودانى بۆ ئەمریکا، کاراکردنى رێککەوتنى چوارچێوەى ستراتیجییە بەهەموو لایەنەکانى سیاسى، ئابوورى، وەبەرهێنان، بانکیی، وزە ە ژینگە. گوتەبێژى حکومەتى عێراق راشیگەیاند، لە دیدارە چاوەڕوانکراوەى نێوان سودانى و بایدن، دید و بۆچوون لەبارەى ژمارەیەک دۆسیە ئاڵوگۆڕ دەکرێت، زۆرینەى ئەو پرسانەشی دەخرێنەڕوو، پێشتر لە رێگەى لیژنە لاوەکییەکانەوە رێککەوتنیان لەسەرکراوە. سەبارەت