هەواڵی کوردستان ئێستا

جومانە غەلای: هەرێمی کوردستان بەسەر 173 بنکەی دەنگدان دابەشکراوە

جومانە غەلای: هەرێمی کوردستان بەسەر 173 بنکەی دەنگدان دابەشکراوە
جومانە غەلای: هەرێمی کوردستان بەسەر 173 بنکەی دەنگدان دابەشکراوە

2024-04-15 12:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمیسیۆن 173 بنکە بۆ دەنگدانی گشتی و حەوت بنکەی دیکەش بۆ دەنگدانی تایبەت لە هەر چوار بازنەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئامادە دەکات. ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی نیسانی 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کەناڵ8ـی راگەیاند، فەرمانگەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان چوار نموونەی کارتی دەنگدانی بۆ هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە ئامادەکردووە، هەروەها نموونەیەکیش بۆ هەڵبژاردنی تایبەت ئامادەکراوە. گوتیشی، پاش پەسەندکردنیان لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمسیارانەوە، ئەو نموونانە بۆ هەڵبژاردنەکان جێگیردەکرێن. جومانە غەلای راشیگەیاند، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان 173 بنکە بۆ