هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمڕۆ یارییه‌كانى خولی نایابی کوردستان كۆتایی دێت

ئەمڕۆ یارییه‌كانى خولی نایابی کوردستان كۆتایی دێت
ئەمڕۆ یارییه‌كانى خولی نایابی کوردستان كۆتایی دێت

2024-04-15 14:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

دوای شەش مانگی ماندووکەر و هەوڵدانێکی بەردەوامی یانەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ کاروانی خولی نایابی کوردستان بە هەشت یاری کۆتایی دێت. خولەکە بە یاریی نێوان زاخۆ و ئاکرێ دەستیپێکرد، هەر لە یەکەم یارییەوە یەکسانبوون روویدا، کە ئەوەش زیاتر گوزارشتی لە ئاستی یانەکان و بیرکردنەوەیان دەکرد لە کێبرکێکردن بۆ ناسناوەکە، هەمووان هاتبوون بۆ ئەوەی تامی سەرکەوتن بکەن، لە کۆتاییشدا هەر ئەوە روویدا، ئەنجامەکانتاوەکو دوایین گەڕی خولەکە هێندە نزیکن لەیەکەوە، مەگەر چەند چرکە ساتی داهاتوو پاڵەوان و یانە شکستخواردووەکان لە یەکدی جیابکاتەوە. ئاکرێ لە یاریگەی چوارقوڕنه‌ شەڕ بۆ ناسناوەکە دەکات و تۆپەکەش لەو یاریگەیەدایە، ئەگەر یانەکەی قەزای ئاکرێ براوەبێت، ناسناوەکەی مسۆگەرە، بەڵام یانەیەک