هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەندامێکى شاندەکەى سودانى بۆ کەناڵ8: یەکەم کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا دەبێت

ئەندامێکى شاندەکەى سودانى بۆ کەناڵ8: یەکەم کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا دەبێت
ئەندامێکى شاندەکەى سودانى بۆ کەناڵ8: یەکەم کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا دەبێت

2024-04-15 16:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی شاندى عێراق لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەمریکا دەستپێدەکەن و ئەندامێکى شاندەکە یەکەم کۆبوونەوەشیان لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە دەبێت. ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی نیسانى 2024، دیلان غەفوور، ئەندامى شاندەکەى عێراق لە ئەمریکا بەکەناڵ8ـی راگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەمریکا دەستپێدەکەن و یەکەم کۆبوونەوەشیان لەگەڵ ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا دەبێت. گوتیشى، "زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەمریکا ئەنجامدەدەن و تێیدا پەیوەندییە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانى نێوان هەردوولا تاوتوێ دەکەن". رۆژى 13ـی نیسانى 2024، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بەیاوەریى شاندێک سەردانى ئەمریکاى کرد و پێش سەردانەکەشى وتارێکى پێشکەشکرد و رایگەیاند، "ئامانجێکی سەردانەکەی کارکردن دەبێت بۆ راگەیاندنی کاتی کۆتاییهێنان بە