هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌مشه‌و بلیتێکی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگی یەکلا ده‌بێته‌وه‌

ئه‌مشه‌و بلیتێکی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگی یەکلا ده‌بێته‌وه‌
ئه‌مشه‌و بلیتێکی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگی یەکلا ده‌بێته‌وه‌

2024-04-16 14:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

كاتژمێر 10:00ـى ئەمشەو یانەکانی بەرشلۆنەی ئیسپانی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بلیتێکی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگی یەکلادەکەنەوە، کاتێک یانە کەتەلۆنییەکە لەناو یاریگەی مۆنجویک میوانداریی یانە پاریسییەکە دەکات. بەرشلۆنە لە یاری چوون لەناو باخچەی شازادەکان پاریس سانجێرمانی شۆککرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ خاوەن ماڵی دووچاری شکستکرد، کەتەلۆنییەکان نزیکدەبنەوە لەوەی بۆ یەکەمجار لەدوای وەرزی 2018 بۆ 2019 وە بگەنە پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کە هەلێکی گەورەیان لەبەردەستەدایە و دەیانەوێت بەپاڵپشتی یاریگە و هاندەرانیان بگەڕێنەوە و مێژوو تۆماربکەن. بەرشلۆنە تەنیا یەکسانبوونێکی بەسە تاوەکو پاریس سانجێرمان لە پاڵەوانییەتیەکە دووربخاتەوە و ئامارەکانی بلاوگرانا لەخاکی خۆیدا بەرامبەر رکابەرە فەرەنسییەکان نمونەییە، کە لە 13 یاریی رابردوودا