هەواڵی کوردستان ئێستا

سیگنال ئیدونا دەبێتە مەیدانی یەکلاکردنەوە

سیگنال ئیدونا دەبێتە مەیدانی یەکلاکردنەوە
سیگنال ئیدونا دەبێتە مەیدانی یەکلاکردنەوە

2024-04-16 15:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

یاریگەی سیگنال ئیدونا پارکی تایبەت بە یانەی بۆروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی دەبێتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی لایەنێکی قۆناغێکی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کاتێک لە یاری گەڕانەوە میوانداریی یانەی ئەتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانی دەکات. دۆرتمۆند جگە لەبردنەوە هیچ بژاردەیەکی دیکەی لەبەردەستدا نییە تاوەکو بلیتی پێش کۆتایی لە رکابەرە ئیسپانییەکەی وەربگرێت، کە هەفتەی رابردوو لە مەدرید توانیبووی شکست بە ئەڵمانییەکان بهێنێت، لەبەرئەوە ئیدین تیرزیچی راهێنەر بەباشترین شێوە یاریزانەکانی ئامادەکردووە و ئەمشەو بەپاڵپشتی دیواری زەرد یاری مان و نەمان ئەنجامدەدەن.ئەڵمانییەکان ریکۆردێکی بەهێزیان نییە بەرامبەر رکابەرە ئیسپانییەکان و لە 37 رووبەڕووبونەوەی یانەکانی ئەو دوو وڵاتەدا تەنیا 11 بردنەوەیان بەدەستهێناوە و لەبەرامبەردا 14 جار دووچاری شکشسبوون، کە هەشت لەو بردنەوانە لە یاریگەی