هەواڵی کوردستان ئێستا

کیانو ریڤیس رۆڵی Shadow لە فیلمی Sonic Hedgehog 3ـدا دەبینێت

کیانو ریڤیس رۆڵی Shadow لە فیلمی Sonic Hedgehog 3ـدا دەبینێت
کیانو ریڤیس رۆڵی Shadow لە فیلمی Sonic Hedgehog 3ـدا دەبینێت

2024-04-17 00:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

پاش ئەوەی مشتومڕێکی زۆر لەبارەی دەنگیی کەسایەتیی Shadow لە بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمەکانیی Sonic the Hedgehogـدا دروستبوو، لەکۆتاییدا دەرکەوت کە لەلایەن کیانۆ ریڤزەوە دۆبلاژ دەکرێت. بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "variety"، کیانۆ ریڤز، پاڵەوانی فیلمیی "جۆن ویک" دەنگی کەسایەتی شادۆ لە فیلمیی " Sonic Hedgehog 3"ـدا وەردەگرێت، دەچێتە پاڵ هەریەکە لە هونەرمەندان بێن شوارتز لە رۆڵی سۆنیک، جێم کاری لە رۆڵی د. رۆبۆتنیکی دڕندە لە هەمان فیلمدا. هەروەها جێف فاولز دەرهێنەری بەشی نوێی زنجیرەکانی سۆنیک دەبێت، هەریەکە لە Neal H. Moritz، و Toby Ascher، و Toru Nakahara، و Hitoshi Okuno بەرهەمهێنەری فیلمەکە دەبن، کە وابڕیارە لە 20ـی کانوونی یەکەمی 2024ـدا نمایشبکرێت. Shadow