هەواڵی کوردستان ئێستا

شاکیرا وردەکاریی گەشتەکەی بە جیهاندا ئاشکرادەکات

شاکیرا وردەکاریی گەشتەکەی بە جیهاندا ئاشکرادەکات
شاکیرا وردەکاریی گەشتەکەی بە جیهاندا ئاشکرادەکات

2024-04-17 22:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

شاکیرا، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، لەکاتی دەرکەوتنیی لە ئاهەنگەکانیی فێستیڤاڵیی کۆچێلادا رایگەیاند، دەست دەکات بە گەشتە موزیکییەکەی بەناوی " Las Mujeres Ya No Lloran". بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "Variety"، شاکیرا لیستی یەکەمیی گەشتەکەی ئاشکراکردووە، گەشتی بۆ 14 وڵات تێدایە، کە وابڕیارە لە رۆژی دووی تشرینی دووەمەوە لە کالیفۆرنیاوە دەست پێبکات، پاشان دەڕوات بەرەو لوس ئانجلس، میامی، تۆرنتۆ، برۆکلین، شیکاگۆ و چەندین شوێنی دیکە. لە گەشتە جیهانییەکەیدا بەناوی "Las Mujeres Ya No Lloran"، شەکیرا گۆرانییە نوێیەکانی ئەلبوومە نوێیەکەی و بەشێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی رابردووی دەڵێت. ئەمە یەکەم گەشتە لەدوای تێپەڕبوونی ساڵانێک بەسەر کۆتا گەشتی موزیکی شاکیرادا کە لە ساڵی 2018ـدا ئەنجامیدا، لە پێشووتریشدا