هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ لەسەر هاوکارییەکانی ئۆکرانیا و ئیسرائیل دەدات

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ لەسەر هاوکارییەکانی ئۆکرانیا و ئیسرائیل دەدات
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ لەسەر هاوکارییەکانی ئۆکرانیا و ئیسرائیل دەدات

2024-04-18 01:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رۆژی شەممە دەنگ لەسەر پرۆژەیاسا جیاوازەکانی پەیوەست بە تەرخانکردنی پاکێجی هاوکاریی سەربازی بۆ ئۆکرانیا و ئیسرائیل دەدات. مایک جۆنسۆن، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، سەرۆک جۆ بایدن داوای لە نوێنەران کرد کە "بەپەلە" تەرخانکردنی پاکێجی هاوکاریی سەربازی بۆ ئۆکرانیا و ئیسرائیل پەسەند بکەن. ئەم دەنگدانە رێگە بە ئۆکرانیا دەدات هاوکاریی پێویست بۆ هێزە سەربازییەکانی بەدەستبهێنێت، لەکاتێکدا لە شەڕ دژی رووسیا بەردەوامن و بەدەست کەمیی پێداویستیی سەربازییەوە دەناڵێنن. بەگوێرەی بەیاننامەیەکی کۆشکی سپی، جۆبایدن، سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەگەر کۆنگرێس پەسەندی بکات، “دەستبەجێ واژۆی لەسەر دەکەم و دەیکەم بە یاسا بۆ ئەوەی پەیامێک بۆ جیهان بنێرم: ئێمە لەگەڵ دۆستەکانمان وەستاوین