هەواڵی کوردستان ئێستا

نیویۆرک: 353 سەماکاری بالیە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیان تۆمارکرد

نیویۆرک: 353 سەماکاری بالیە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیان تۆمارکرد
نیویۆرک: 353 سەماکاری بالیە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیان تۆمارکرد

2024-04-18 01:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

سەدان سەماکاریی بالیە لە هۆتێلی پلازا لە مانهاتن کۆبوونەوە و بەیەکەوە لەسەر پەنجەی پێیان سەمایان کرد، بەو شێوازە ماندووکەرە بۆماوەی زیاتر لە خولەکێک مانەوە، لەپێناو تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ. بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆوشیەیتید پرێس ئەو کۆمەڵەیەی کە ئەم ئاهەنگەی رێکخستووە رایگەیاند، 353 سەماکار لە هەموو شوێنێکی جیهانەوە بەشدارییان کردووە، لەپێناو تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ و شکاندنی ژمارەی پێشوو کە 306 سەماکار بوو. ئەم رووداوە هونەرییە، لەلایەن ئەمێریکان گراند پریکسەوە رێکخراوە، گەورەترین کێبڕکێی سەماکارانی بالیە بووە لە جیهاندا. وێڕای ئەوەی وەستان لەسەر نوکی پەنجەی پێ بە یەکێک لە قورسترین جوڵەکانی سەمای بالیە دادەنرێت، بەڵام سەماکارە بەشداربووەکان توانییان سەربکەون و بۆماوەیەکی دیاریکراو