هەواڵی کوردستان ئێستا

پەرلەمانی عێراق 166 پەرلەمانتار بە لێبڕینی یەک ملیۆن دینار لە مووچەکانیان سزادەدات

پەرلەمانی عێراق 166 پەرلەمانتار بە لێبڕینی یەک ملیۆن دینار لە مووچەکانیان سزادەدات
پەرلەمانی عێراق 166 پەرلەمانتار بە لێبڕینی یەک ملیۆن دینار لە مووچەکانیان سزادەدات

2024-04-18 02:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق 166 پەرلەمانتارى بەهۆی ئامادەنەبوون لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەران سزادا و هەریەکێکیان ملیۆنێک دینار لە مووچەکانیان دەبڕدرێت. سزادانى ئەو ئەندامانەى ئەنجوومەنى نوێنەران بەزۆرینەى دەنگى ئەندامانى ئەنجوومەن پەسەندکرا کاتێک موحسین مەندەلاوى، جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنی نوێنەران بابەتى سزادانى پەرلەمانتارانى ئامادەنەبوو (غیاب) لەکۆبوونەوەى پەرلەمان خستەدەنگدانەوە و زۆرینەى دەنگەکانی بەدەستهێنا. ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق لەگەڵ سزادانى پەرلەمانتارانى ئامادەنەبوو ناوى ئەو پەرلەمانتارانەى بڵاوکردەوە کە لەکۆبوونەوەکەى رۆژى چوارشەممە ئامادەبوون.