هەواڵی کوردستان ئێستا

پارتی پارێزگاران زۆرترین کورسیی پەرلەمانی لە هەڵبژاردنەکەی کرواتیا بردەوە

پارتی پارێزگاران زۆرترین کورسیی پەرلەمانی لە هەڵبژاردنەکەی کرواتیا بردەوە
پارتی پارێزگاران زۆرترین کورسیی پەرلەمانی لە هەڵبژاردنەکەی کرواتیا بردەوە

2024-04-18 02:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

پارتی یەکێتیى دیموکراتى دەسەڵاتداریی کرواتیا کە بەپارتى پارێزگاران ناسراوە، زۆرترین ژمارەی کورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا، بەڵام دەنگەکانى کەمبووەتەوە و ناتوانێت بەتەنیا حکومەت پێکبهێنێت. رۆژى چوارشەممە دەنگدانى پەرلەمانى کرواتیا بەڕێوەچوو، تیایدا پارتی یەکێتیی دیموکراتی کرواتیا 58 کورسیی بەدەستهێناوە لە کۆى 151 کورسى، لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنەکانی 2020 ژمارەى کورسییەکانى 66 بووە. هەروەها پارتی سۆسیال دیموکرات 44 کورسی بەدەستهێناوە و بزووتنەوەی نیشتمانی راستڕەو و پارتی مۆزیمۆی چەپی سەوز 13 کورسییان بەدەستهێناوە. کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، پێش داخستنى بنکەکانى دەنگدان، رێژەی بەشداریکردن 50%ی تێپەڕاندووە. زۆران میلانۆڤیچ، تەمەن 57 ساڵ و سەرۆکى پارتى سۆشیال دیموکرات هەڵبژاردنەکانی بە "ریفراندۆمێک بۆ داهاتووی وڵات" ناوبرد و داوای لە هاوڵاتییان