هەواڵی کوردستان ئێستا

ئوردن هۆشدارى لە شەڕێکى وێرانکەر لەناوچەکە دەدات

ئوردن هۆشدارى لە شەڕێکى وێرانکەر لەناوچەکە دەدات
ئوردن هۆشدارى لە شەڕێکى وێرانکەر لەناوچەکە دەدات

2024-04-18 06:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

دواى هێرشەکانى ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکدی، وەزیرى دەرەوەى ئوردن هۆشدارى لە شەڕێکى وێرانکەر لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەدات. ئەیمەن سەفادى، وەزیرى دەرەوەى ئوردن رایگەیاندووە، وڵاتەکەى بانگهێشتى زلهێزەکان دەکات بۆ چارەسەرى کێشەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و دەڵێت، ئەگەر رێگری لە رووداوەکان نەکرێت، ئەوا شەڕێکى وێرانکەر بەرۆکى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەگرێت. گوتیشى، ئەو مووشەک و درۆنانەى ئێران کە خستوومانەتە خوارەوە بۆ بەشداریى لە شەڕەکە و پشتیوانیی لایەنێک نەبووە، بەڵکو هۆکارەکەى ئەوەبووە ئەو مووشەک و درۆنانە ئاسمان و سەروەریى وڵاتەکەمانی بەزاندووە. وەزیرى دەرەوەى ئوردن باسى لەوەشکردوە، بنیامین نەتەنیاهو دەیەوێت بەدروستکردنى بەرەیەکى دیکەی شەڕ، چاوەکان لەسەر ئەو پێشێلکارییانە لاببات کەبەرامبەر هاوڵاتییانى غەززە دەکرێت.