تیپەکەی دی رۆسی دهیهوێت درێژه بهسهركهوتنهكان بدات
2024-04-18 17:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8
ئەمشەو لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی یۆرۆپالیگ، یانەی رۆما دوای بردنەوە گرنگەکەی لە یاری چوون، لە دووەم یارییدا میوانداریی یانەی ئەی سی میلان دەکات و چاوەکان لەسەر یاریگەی ئۆڵۆمپیکۆی پایتەختی ئیتاڵیا دەبێت. تیپەکەی دانێلی دی رۆسی راهێنەر چوار یارییە لەسەرجەم خول و پاڵەوانییەتیەکان دووچاری هیچ شکستێک نەبووە و یارییەکەیان لەم هەفتەیەی خولی ئیتاڵیا بەهۆی پێکانی ئیفان ئێندیکاوە راگیرا و دواخرا بۆ کاتێکی دیکە، لەبەرئەوە گورگەکانی رۆما تەواوی سەرنجیان خستووەتەسەر یارییەکەی ئەمشەو و دەیانەوێت بۆ دووەمساڵ لەسەریەک بگەنە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانییەتیەکە. جیالۆرۆسی ئەنجامی یاری چوونی بەگۆڵێکی بێوەڵام لەبەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە، رۆما دەیەوێت دووەم ناسناوی کیشوەری لە 10 ساڵی رابردوودا