هەواڵی کوردستان ئێستا

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان: 84 سانتیمەتر ماوە بۆ سەرڕێژبوونی بەنداوەکە

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان: 84 سانتیمەتر ماوە بۆ سەرڕێژبوونی بەنداوەکە
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان: 84 سانتیمەتر ماوە بۆ سەرڕێژبوونی بەنداوەکە

2024-04-18 17:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایگەیاند، سەرڕێژبوونی بەنداوەکە کەمتر لە مەترێکی ماوە و ئەگەر داهاتی ئاو وەک خۆی بەردەوامبێت و لافاو روونەدات، هەفتەی داهاتوو سەرڕێژ دەبێت. سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەرى بەنداوى دەربەندیخان بە کەناڵ8ـی رایگەیاند، بەکاریگەریى ئەو شەپۆلى بارانبارینەى ئەمساڵ هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە، لەگەڵ پلان و میکانیزمى گونجاوى بەردانەوەى ئاو و چۆنیەتى سوودوەرگرتن لە هاتنى رێژەى ئاو بۆ ناو بەنداوەکە، ئێستا 84 سانتیمەتری ماوە سەرڕێژ بکات و ئەگەر رێژەى هاتنى ئاو وەکخۆى بێت، لە ماوەى چەند رۆژى داهاتوو بەنداوەکە سەرڕێژ دەبێت. روونیشیکردەوە، سەرەڕاى نزیکبوونەوەى سەرڕێژبوونى بەنداوەکە، بەردانەوەى ئاو وەک خۆى بۆ بەکارهێنانى هاونیشتمانییان و ئاودانى زەوییە کشتوکاڵییەکان بەردەوامبووە. گوتیشى "دواینجار لە ساڵى  2015-2016