هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەرکێکی قورس چاوەڕێی کوڕانی یۆرگن کلۆپ دەکات

ئەرکێکی قورس چاوەڕێی کوڕانی یۆرگن کلۆپ دەکات
ئەرکێکی قورس چاوەڕێی کوڕانی یۆرگن کلۆپ دەکات

2024-04-18 17:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

یانەی ئەتەلانتا دوای ئەوەی لە یاری چوونی ناو یاریگەی ئانفێڵد بە سێ گۆڵی بێوەڵام لیڤەرپووڵی خاوەن یاریگەی شۆککرد، ئەمشەو لە بێرگامۆ میوانداری لە یانە ئینگلیزییەکە دەکات و ئەرکێکی قورس چاوەڕێی کوڕانی یۆرگن کلۆپ دەکات، چونکە یانە ئیتاڵییەکە ئامانجی گەیشتنە بە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانییەتیەکە بۆ دووەمجار لەمێژوویدا. لیڤەرپووڵ پێشتر لە یاری چوونی پاڵەوانییەتیە ئەوروپییەکان تەنیا دووجار لەناو یاریگەی خۆی دووچاری شکستبووە و لەهەردوو جارەکەدا ماڵئاواییکردووە، رێدز لەم هەفتەیەی پرێمەرلیگ بەرامبەر کریستال پاڵاس دووچاری شکستێکی چاوەڕواننەکراو بوو، بەوهۆیەوە لە کێبڕکێی ناسناوی پرێمەرلیگ کەمێک دوورکەوتەوە، بەڵام لەئەگەری سەرکەوتنیان بۆ پێش کۆتایی یۆرۆپالیگ ئەوا یۆرگن کلۆپ دەبێتە یەکەم راهێنەری لیڤەرپووڵ، کە پێنج جار