هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکى دادگاى فیدراڵى لەبارەى بڕیارەکانى تایبەت بە هەرێمى کوردستان روونکردنەوە دەدات

سەرۆکى دادگاى فیدراڵى لەبارەى بڕیارەکانى تایبەت بە هەرێمى کوردستان روونکردنەوە دەدات
سەرۆکى دادگاى فیدراڵى لەبارەى بڕیارەکانى تایبەت بە هەرێمى کوردستان روونکردنەوە دەدات

2024-04-18 19:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

سەرۆکى دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراق لەبارەى ئەو بڕیارانەى دادگاى فیدراڵى سەبارەت بە هەرێمى کوردستان دەریکردوون، روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، سیستمى دیموکراسى لە عێراق پێویستى بە دامەزراوە دەستوورییەکان و سیستمێکى هەڵبژاردنى دروستە، بەتایبەتیش بوونى یاسایەکى دادپەروەرانەى هەڵبژاردن و کۆمیسیۆنى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان. بە گوێرەى راگەیەندراوێکى دادگاى باڵاى فیدراڵى، دادوەر جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکى دادگاى باڵاى فیدراڵى لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەتیلا تار، باڵیۆزى هەنگاریا لە عێراق تاوتوێى ئەو بڕیارانەیان کرد کە دادگاى باڵاى فیدراڵى لە بارەى هەرێمى کوردستان دەریکردوون بە تایبەتیش مووچەى مووچەخۆران. سەرۆکى دادگاى فیدراڵى لە دیدارەکەدا ئاماژەى بەوەکردووە، دەستوورى هەمیشەیی عێراق بنەما بنەڕەتییەکانى ماف و ئازادییەکانى بۆ گەلى عێراق چەسپاندووە، گرنگترین