هەواڵی کوردستان ئێستا

بوومەلەرەزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاند

بوومەلەرەزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاند
بوومەلەرەزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاند

2024-04-18 21:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

بوومەرەلەرزەیەکی بەهێز شاری تۆکاتی تورکیای هەژاند و زیانی ماددی لێکەوتەوە. سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخی لەناکاو لە تورکیا رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 و قوڵایی 5.99 کیلۆمەتر ناوەندی شارۆچکەی سولوسەرای سەربە شاری تۆکاتی هەژاندووە. بوومەرەلەرزەکە هێندە بەهێز بووە لە دەوروبەری تۆکاتیش هەستیپێکراوە و لەوانەش شاری یۆزگات کە تێیدا خانوویەکی دوو نهۆم رووخاوە و تاوەکو ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی هەبوونی زیانی گیانی بڵاونەکراوەتەوە. بوومەلەرزەکە لە شارەکانی چۆروم، ئۆردو، کرشەهیر، سامسون، ئاماسیا، سێواس، قەیسەری، ئەنقەرە و کرشەهیر هەستیپێکراوە. دوای بوومەلەرزەکەش چەند پاشلەرزەیەک روویداوە کە گەورەترینیان بە گوڕی 3.5 پلەی رێختەر بووە.  ژمارەیەکی زۆر تیمەکانی فریاکەوتن روویان لەو ناوچانە کردووە کە بوومەلەرزەکە زیانی