هەواڵی کوردستان ئێستا

دوای زللـەکەی ئۆسکار.. تیمەکەی وێڵ سمێس هەموو هەوڵێک بۆ گێڕانەوەی دەدات

دوای زللـەکەی ئۆسکار.. تیمەکەی وێڵ سمێس هەموو هەوڵێک بۆ گێڕانەوەی دەدات
دوای زللـەکەی ئۆسکار.. تیمەکەی وێڵ سمێس هەموو هەوڵێک بۆ گێڕانەوەی دەدات

2024-04-19 14:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

وێڵ سمێس، ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی، لە ئێستادا ئامادەیە بۆ قسەکردن لەبارەی ئەو مشتومڕەی کە دوای زللـەکەی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانیی ئۆسکار لە ساڵی 2022ـدا دروست بوو، کە بووە هۆی ئەوەی لەلایەن سینەماکارانی هۆلیوودەوە کارکردن لەگەڵ ئەو هونەرمەندە رەت بکرێتەوە. بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "The Sun"، ئەو هونەرمەندە کە لەگەڵ Bad Boys 4ـدا دەگەڕێتەوە بۆ شاشەی سینەماکان، وابڕیارە چیرۆکێکی تایبەت بە ئۆسکار ئامادە بکات. بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، تیمەکەی سمێس کاردەکەن بۆ ئامادەکردنی بانگەشەیەکی گەورەیی پەیوەندییەکان، بەجۆرێک بە نیازە بەر لە نمایشی فیلمەکەی لە ژمارەیەک پرۆگرامیی گفتوگۆیی گەورەدا دەربکەوێت و بابەتەکان روون بکاتەوە. لەبارەی ئەو کارەشەوە ئاماژە بەوەکراوە، ئەم فیلمە بە گەڕانەوەی گەورەی ویڵ