هەواڵی کوردستان ئێستا

مۆزەخانەیەکی ئەمریکی پارچەیەکی شوێنەواریی بۆ عێراق دەگەڕێنێتەوە

مۆزەخانەیەکی ئەمریکی پارچەیەکی شوێنەواریی بۆ عێراق دەگەڕێنێتەوە
مۆزەخانەیەکی ئەمریکی پارچەیەکی شوێنەواریی بۆ عێراق دەگەڕێنێتەوە

2024-04-19 15:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

مۆزەخانەی میترۆپۆلیتان بۆ هونەرەکان لە نیویۆرک، پەیکەرێکی گەڕاندووەتەوە بۆ عێراق، کە بۆ سێ هەزار ساڵ بەر لە زایین دەگەڕێتەوە، لە مس دروست کراوە. پەیکەرەکە مسەکە، کە لە مۆزەخانەی میترۆپۆلیتان لە ناو کۆمەڵەی "پیاوێک کە سندوقێکی هەڵگرتووە" دانرابوو، گەڕێندراوەتەوە و رادەستی بەرپرسانی کولتووری عێراق کراوە. لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی "الحرة" ئاماژەی بەوەکردوە، توێژەران پێیان وایە لە رابردوودا ئەو پەیکەرە لە یەکێک لە پەرستگاکانی عێراقدا نمایشکراوە، بەر لەوەی لە ساڵی 1955ـدا ببێت بە بەشێک لە کۆمەڵەکەی مۆزەخانەی میترۆپۆلیتان. ئەو پەیکەرە بەشێک بووە لە کەلوپەلەکانی "ئیلیاس س. دەیڤید"ـی بازرگان، کە پسپۆڕی بواری کۆکردنەوەی کەلوپەلە مێژوویی و شوێنەوارییەکان بووە لە رۆژهەڵاتدا، بەر لەوەی لە ساڵی