رێژه‌ی كورد له‌ناو سوپای عێراق و به‌ركه‌وته ئه‌منییه‌كان لە ١% کەمترە
هەولێر-KDP.info- بڕیار وابوو شاندی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی به‌ركه‌وته‌ی كورد له‌ناو سوپای عێراقدا گفتوگۆ بكه‌ن، به‌شێك له هۆكاری دواكه‌وتنی گفتوگۆكان په‌یوه‌ندیی به دۆخی به‌غدا و كه‌ركووكه‌وه هه‌یه. نوێنه‌رێكی كورد له لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زانیاری له‌و بارەیەوه ده‌خاته ڕوو.
به‌پێی ده‌ستووری عێراق ده‌بێ پشكی كورد له سوپای عێراق و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان %17 بێت و پارێزگاری له‌و پشكه بكرێت، چونكه له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووردا باس له‌وه كراوه سوپای عێراق به هاوبه‌شیی كورد و سوننه و شیعه پێك ده‌هێنرێت، به‌ڵام ڕێژه‌ی كورد له سوپای عێراقدا زۆر كه‌مه و له ئاستی ژماره‌ی پێدانهوهش نییه.
فه‌ریق بابه‌كر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ڕێژه‌ی كورد له سوپای عێراقدا زۆر كه‌مه و زۆر پۆست و پێگه‌ی سه‌ربازی هه‌بووه، كه پشكی كورد بووه، یان به‌به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه، یان به‌وه‌كاله‌ت پڕ كراوه‌ته‌وه، له تهشكلیهی كابینه‌ی حكوومه‌تی نوێی عێراق داوای زۆر بریكار و به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی عێراقمان كرد و حه‌ق و مافی خۆمان بوو ئه‌و پشكانهمان به‌ركه‌وێت، به‌ڵام دیاره دۆخه‌كه به‌وه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه، جیا له‌وه‌ش، به‌پێی ده‌ستوور، به‌شداریی كورد له سوپای عێراقدا ڕێكخراوه كه ده‌بێ كورد و سوننه به‌شداریی پێكهاته‌ی سوپا بن".
گوتیشی: "ئه‌و پشكانه‌ی كورد له دامه‌زراوه‌كانی سوپا هه‌موو جومگه‌كان ده‌گرێته‌وه، له فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی و یه‌كه‌ی وشكانی و ئاسمانی و هێزی ئاماده و به‌شه‌كانی دیكه، به‌ڵام ئێستا ڕێژه‌كه له ئاستی قسه‌كردنیش نییه و گرنگه ئه‌م حه‌قانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له به‌غدایه وه‌ربگیرێنه‌وه".
ڕیڤینگ هرووری، سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "گرنگه ڕێژه‌ی كورد له سوپای عێراقدا هه‌بێت و به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی عنسووری په‌یڕه‌وی كرا، ئه‌فسه‌ره كورده‌كان نه‌یانتوانی ڕۆڵی خۆیان له‌و سوپایەدا هەبێت و هاتنه‌وه ناو ڕیزی پێشمه‌رگه، بۆیه ئه‌وه مافی گه‌لی كوردستانە پله و ئیمتیازیان هه‌بێت له‌ناو سوپای عێراقدا، دیاریش نییه ئێستا ڕێژه‌ی كورد چه‌نده، چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌ست له‌م پرسه به‌ربده‌ین، ئه‌وكاته سوپای عێراق ده‌بێته سوپای عه‌ره‌بی، كه ئێستا وایه و ئه‌گه‌ر بووه سوپای عه‌ره‌بی ئه‌وكاته به شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵه ناكه‌ن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له 16ی ئۆكتۆبه‌ر سوپای نیشتمانیی عێراق بووایه ئه‌وه ڕووی نه‌ده‌دا".
ئه‌وەیشی خسته ڕوو: "گرنگه له گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌مه باس بكرێت، چونكه چۆن كورد گرنگه و له وه‌زاره‌تی دارایی و ناوخۆ و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه ڕۆڵی هه‌یه، دەبێ ئاواش له وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕۆڵی هه‌بێت، بۆ ئێمه‌ش گرنگه مافی خۆمان له ڕووی جوگرافییه‌وه بپارێزن و به‌پێی ده‌ستوور ده‌بێ پێگه‌ی كوردستان بپارێزرێت."
ده‌شڵێت: "عێراق به‌ره‌و ده‌مارگیریی مه‌زهه‌بی ده‌ڕوات، بۆیه ده‌بێ له‌و ڕێگایه‌وه ڕێگا نه‌درێت ئه‌م هەنگاوە بهاوێژرێت".
هه‌رله‌م بارەیەوه, د. ناسر هه‌ركی, ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "تا ئێستا هیچ ڕێژه‌ی كورد له سوپای عێراقدا نییه و كه‌متره له %1، ده‌بوو له‌م قۆناغه ئه‌و لێگه‌یشتنه هه‌بووایه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بڕیار بوو له قۆناغی یه‌كه‌مدا پێكه‌وه دۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكه‌ینه‌وه، دواتر باس له ڕێژه‌ی كورد بكرێت له سوپای عێراقدا، به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر عێراقدا هاتووه ئه‌و پرسه‌ی ڕاگرتووه، گرنگه له كابینه‌ی داهاتوو ئه‌مه باس بكرێته‌وه."
ده‌شڵێت: "به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ده‌بووایه ڕێژه‌ی %13ی سوپای عێراق بۆ كورد بێت، پێشووتریش له‌سه‌ر %17 ڕێككه‌وتن و لێگه‌یشتن هه‌بوو."
کارزان سەباح هەورامی