هەواڵی کوردستان ئێستا

فۆرمولا وەن لە شەنگەهای بەڕێوەچوو

فۆرمولا وەن لە شەنگەهای بەڕێوەچوو
فۆرمولا وەن لە شەنگەهای بەڕێوەچوو

2024-04-20 16:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

پاڵاوتنەکانی پێشبڕکێی فۆرمولا وەن لە وڵاتی چین و لە شاری شەنگەهای بەڕێوەچوو، هەموو پێشبڕکێیەکی فۆرمولا وەن بۆ ماوەی سێ رۆژ پێش دەستپێک، شۆفێرەکان پرۆڤە و پالاوتنەکان ئەنجامدەدەن، بەڵام ئەگەر بێتو پێشبڕکییەک رێگەکەی نۆژەن کرابێتەوە، یاخود دوای چەند ساڵێک دابڕان ئەنجامبدرێتەوە، ئەوا زیاتر لە سێ رۆژ دەخایەنێت. لە پاڵاوتنەکان، رۆژی یەکەم، هەریەک لە لاندۆ نۆریس و لویس هامیڵتن و ماکس ڤێرشتاپن، سێ کورسی یەکەم و دووەم و سێیەمیان گرت، ئەمرۆش دوایین پاڵاوتنەکان ئەنجامدران، ماکس ڤێرشتاپن بۆ یەکەمجار توانی پلەی یەکەمی پێشبرکێی چین بگرێت و سبەیش هەر بە پێشرەوی شۆفێرە هۆڵەندییەکە دەستپێدەکات، پلەکانی دووەم و سێیەمیش بۆ چێکۆ پێرێز و فێرناندۆ ئەلۆنسۆ