هەواڵی کوردستان ئێستا

ئیسماعیل هەنیە: هەڵوێستی ئەمریکا فریودەرانەیە

ئیسماعیل هەنیە: هەڵوێستی ئەمریکا فریودەرانەیە
ئیسماعیل هەنیە: هەڵوێستی ئەمریکا فریودەرانەیە

2024-04-21 07:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لەبارەی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆسەر رەفەح هۆشداریدا و جەختی لە ئامادەیی بزووتنەوەکە بۆ پەرپەرچدانەوەی کردەوە. ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە دیمانەیەکدا بە ئاژانسی ئەنادۆڵوی راگەیاند، ئامانجی ئیسرائیل روونە و دەیەوێت هەموو شتێک لە غەززە لەناوببات. لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر غەززە، هەنیە گوتی، هەڵوێستی ئەمریکا فریودەرانەیە و کرداریان نییە، هەموو ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی لە غەززە کوژراون، بە چەک و مووشەکی ئەمریکا کوژراون. هەنیە گوتیشی، ڤیتۆی ئەمریکا دژی ئەندامێتیی تەواوی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیشانی دەدات کە پشتیوانی ئیسرائیل و دژایەتیی مافەکانی گەلی فەڵەستین دەکات.