هەواڵی کوردستان ئێستا

تایلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ریکۆردە نوێیەکان

تایلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ریکۆردە نوێیەکان
تایلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ریکۆردە نوێیەکان

2024-04-22 00:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

تایلەر سویفتی ئەستێرەی جیهانیی بەردەوامە لە شکاندنی ریکۆردەکان لەگەڵ هەموو بەرهەمێکدا کە بڵاویدەکاتەوە، بە بڵاوکردنەوەی نوێترین گۆرانیشی بەناوی " Tortured Poets"  لەماوەی تەنها 24 کاتژمێردا 300 ملیۆن بینەریی هەبوو. بەگوێرەی راپۆتێکی ماڵپەڕی "variety"، ئەو ئەکتەرە کە بەم دواییانە چووە ناو جیهانی ملیاردێرەکانەوە، بە گۆرانیی "Tortured Poets" تەنها لە رۆژی یەکەمدا ژمارەی گوێگرەکانیی لە پلاتفۆڕمی سپۆتیفایدا 200 ملیۆن و لە پلاتفۆڕمەکانی دیکەدا 100 ملیۆنی تێپەڕاند. هەروەها گۆرانیی "Fortnight"، یەکەم سینگڵتراکی ئەلبوومەکە کە Post Maloneـیش لەخۆدەگرێت، ژمارەی پێوانەیی شکاند، بەوەی بوو بە زۆرترین بینراو لە پاتفۆڕمەکەدا لەماوەی رۆژێکدا، پێش گۆرانی "Easy on Me"ـی ئەدێل کەوت کە ساڵی 2021 بڵاوکرایەوە. "The Tortured Poets