هەواڵی کوردستان ئێستا

حیزبوڵای عێراق: هێرشەکانمان بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە

حیزبوڵای عێراق: هێرشەکانمان بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
حیزبوڵای عێراق: هێرشەکانمان بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە

2024-04-22 09:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

کەتیبەکانی حیزبوڵا لە عێراق رایانگەیاند، گرووپە چەکدارەکانی عێراق بڕیاریانداوە هێرشەکان بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەستپێدەکەنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە مانگی شوباتەوە ئەو گرووپە چەکدارانە هێرشەکانیان بەشێوەیەکی کاتی وەستاندبوو. ئەو کەتیبانە ئاماژەیان بەوەشداوە، هێرشەکەی شەوی 21ـی ئەم مانگە کە بە چەند مووشەکێک لە عێراقەوە هێرشکرایەسەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان "تەنیا دەستپێکە". لەبارەی هێرشەکەوە بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاند، سەربازێکی سەربە هاوپەیمانان بۆ بەرگریکردن له خۆی مووشەکهەڵگرێکی لە بنکەیەکی سەربە هێزەکانی ئەمریکا لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، تێکشکاندووە و راشیگەیاند، لەو هێرشەدا هیچ سەربازێکی ئەمریکی بریندار نەبووە، جگەلەوەی ئەو ئۆتۆمبێلەش دۆزراوەتەوە کە مووشەکەکەی لێوە هەڵدراوە. روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند،