لە هه‌ڵه‌بجه داوای كردنه‌وه‌ی دەروازە بازرگانییه‌كان ده‌كرێت
هەڵەبجە -KDP.info- هاووڵاتیانی كاسبكار له هه‌ردوو ده‌روازه‌ی بازرگانیی پشته و ته‌وێڵه شۆشمێ، داوای كردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن. جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه لەوبارەیەوە ده‌ڵێ، داواكانیان گەیشتووه‌ته لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌وان ده‌توانن بڕیاری كردنه‌وه‌ی دەروازەکان بده‌ن و، تاوه‌كو ئێستا مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كانیانیشیان تێدا نییه.
كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "داواكاریی ئه‌و بازرگان و شۆفێر و هاووڵاتیانه‌ی هه‌ردوو ده‌روازه‌ی بازرگانیی پشته و ته‌وێڵه شۆشمێ گه‌یه‌ندراوه‌ته وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چونکە ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌یان بدات."
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه گوتی: "لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان مه‌رزه لاوه‌كییه‌كانی داخستووه، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌روازه بازرگانییه‌كە بدات، ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازانه ده‌كه‌ن گه‌یه‌ندراوه‌ته شوێنی مه‌به‌ستی خۆی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و حكوومه‌تی هه‌رێم."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانه زیاتر له دوو ملیار دیناری وه‌ك داهات له‌و ده‌روازانه ده‌ست ده‌كه‌وت، به‌ڵام به‌هۆی داخستنی ئه‌و دەروازانەوە، داهاتەکەی سفر بووه".
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "به‌پێی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دیاریی كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌رزێكی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران ده‌بێ هه‌موو مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كانی بۆ دابین بكرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی بۆ هه‌ردوو ده‌روازه‌ی بازرگانیی شۆشمێ ته‌وێڵه و پشته جێبه‌جێ نه‌كراوه".
كاوه عه‌لی زیاتر گوتی: "هه‌ركاتێك لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاری له كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان دا، ئه‌وه ئێمه وه‌ك پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی ڕایگه‌یاند: "ئێمه له نێوان داهات و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له ڤایرۆسی كۆرۆنادا، گیانی هاووڵاتییه‌كانمان مه‌به‌ست بوو، بۆیه داهاتی ناوخۆمان سفر كرده‌وه بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانییه‌كانمان."
عه‌زیز ڕه‌سووڵ