تەندروستیی هەرێم: هەر پزیشک و کارمەندێکی تەندروستی ریکلام بۆ شیر بکات سزا دەدرێت
2024-04-23 11:00:04 - سەرچاوە: زووم
زووم.. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هەشت بڕیاری لەبارەی ریکلامکردن بۆ شیری منداڵان دەرکرد و تێیدا هاتووە، هەر پزیشکێک، کارمەندێکی تەندروستی یاخود فەرمانبەرێک ریکلامی بۆ بکات سزا دەدرێت. بەگوێرەی فەرمانەکەی وەزارەتی تەندروستی، پێدانی شیر و تەواوکەری خۆراکیی منداڵان بە هاووڵاتیان لە نەخۆشخانەکانی لە دایکبوون و بنکە تەندروستیەکان و سەنتەرەکانی کوتانی منداڵان قەدەغەیە، هەروەها بوونی نوێنەری کۆمپانیاکانی …