هەواڵی کوردستان ئێستا

کتێبفرۆشەکانی بەردەرکی سەرای سلێمانی لە رۆژی جیهانی کتێبدا

کتێبفرۆشەکانی بەردەرکی سەرای سلێمانی لە رۆژی جیهانی کتێبدا
کتێبفرۆشەکانی بەردەرکی سەرای سلێمانی لە رۆژی جیهانی کتێبدا

2024-04-23 20:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

کتێبفرۆشەکانی بەردەرکی سەرای سلێمانی یەکێکن لەسیما دیارەکانی شار و ساڵانێکە ژمارەیەک دەستگێڕ لەم مەیدانەدا خەریکی فرۆشتنی کتێبن و بەهەزاران ناونیشان و سەرچاوەی جیاوازیان بۆ فرۆشتن نمایشکردووە و رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لەناوەوە و دەرەوەی شار بۆ کڕینی کتێب سەردانی دەکەن. رێکەوتی 23ی نیسان، وەکو رۆژی کتێب و مافی لەبەرگرتنەوە دیاریکراوە، لەم رۆژەدا، وڵاتان ستایشی بەرهەمی جیاواز نووسەرەکان دەکەن، ئامانجی سەرەکییشیان، جەختکردنەوەیە لە پاراستنی خاوەندارێتیی ئەدەبی.