هەواڵی کوردستان ئێستا

بەڕێوەبەری روانگەی سووری کەناڵ8: ئێران هێزەکانی لە باشووری سووریا کشاندەوە

بەڕێوەبەری روانگەی سووری کەناڵ8: ئێران هێزەکانی لە باشووری سووریا کشاندەوە
بەڕێوەبەری روانگەی سووری کەناڵ8: ئێران هێزەکانی لە باشووری سووریا کشاندەوە

2024-04-24 16:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

بەڕێوەبەرى روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە کەناڵ8ـی راگەیان، ئێران هێزەکانی لە باشووری سووریا کشاندەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی نیسانى 2024، رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە کەناڵ8ـی راگەیاند، ئێران لە ترسی بە ئامانجگرتنی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بارەگاکانی خۆی لە دیمەشق تاوەکو جەولان چۆڵکردووە. بەگوتەی رامی عەبدولڕەحمان، حیزبوڵا و هەندێک گرووپی چەکداری عێراقی شوێنی هێزەکانی ئێرانیان گرتووەتەوە. هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرى روانگەی سووری، ئێران لە مانگی ئازار و دوای بۆردوومانکردنی کۆنسوڵخانەکەی لە دیمەشق، هەندێک لە بەرپرسانی هێزەکانی خۆی لە سووریا کشاندەوە. ئەو ناوچانەى ئێران هێزەکانى لێکشاندووەتەوە، پێکدێن لە دیمەشق، قونەیتەرە و درعا کە هەرسێکیان هاوسنووری ئیسرائیلن. هێزەکانی ئێران لە