هەواڵی کوردستان ئێستا

هاوسەرۆکی دەم بۆ وەزیری دادی تورکیا: سیاسەتی هەڕەشەکردن و داخستنی پارت بەسەرچووە

هاوسەرۆکی دەم بۆ وەزیری دادی تورکیا: سیاسەتی هەڕەشەکردن و داخستنی پارت بەسەرچووە
هاوسەرۆکی دەم بۆ وەزیری دادی تورکیا: سیاسەتی هەڕەشەکردن و داخستنی پارت بەسەرچووە

2024-04-24 18:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (پارتی دەم) رەخنەى لە وەزیرى دادى تورکیا گرت کە هۆشداریى لەبارەى داخستنى "پارتى دەم"ـەوە دابوو. لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکشارەوانییە سەرکەتووەکانی پارتەکەی، تونجەر باکرهان لە وەڵامی گوتەکانی یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا گوتى، "با پەنجە لە ئێمە رانەوەشێنن، چونکە سیاسەتی داخستنی پارت و هەڕەشەکردن ماوەیان بەسەرچووە و وەک چۆن لە رابردووشدا ملمان کەچنەکردووە، لە داهاتووشدا بۆ هەڕەشەکان ملکەچ ناکەين". باکرهان ئاماژەی بەوەشکردووە، مکوڕن لەسەر سیاسەتی خۆیان کە هێنانی ئاشتی و دیموکراسییە بۆ تورکیا. گوتیشی، "گەلی کورد سیاسەتی قەیومی لەناو سندوقەکانی دەنگدان لە گۆڕنا". رۆژی سێشەممە وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، هەدەپە نەیتوانی خۆی