هەواڵی کوردستان ئێستا

زنجیرەی "The Witcher" کۆتایی دێت

زنجیرەی "The Witcher" کۆتایی دێت
زنجیرەی "The Witcher" کۆتایی دێت

2024-04-24 21:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

پلاتفۆڕمی Netflix ئاشكرایکردووە، بەشی پێنجەمیی زنجیرەی "The Witcher" کۆتا بەش دەبێت، ئاماژەی بەوەشداوە، بەشی چوارەم لە قۆناغی بەرهەمهێناندایە، لەپاڵ بەشی پێنجەمدا بەیەکەوە وێنەیان دەگیرێت. لە هەوڵێکی ماڵپەڕی "Variety"ـدا ئاماژە بەوەکراوە، بەشی چوارەم و پێنجەمیی زنجیرەکە وەرگیراوی سێ کتێبیی ئاندری ساپکاوسکی دەبن، پلاتفۆڕمەکە باسی لەوە کردووە، کۆتایی ئەو دراما خەیاڵییە سەرکەوتووە "جێگەی رەزامەندیی دەبێت". لەگەڵ دەستکردن بە بەرهەمهێنانی بەشی چوارەمیی زنجیرەکەی نێتفلێکسدا، هێنری کاڤێڵ پاڵەوانیی زنجیرەی "The Witcher" ئاشکرایکرد لە کارەکە چووەتە دەرەوە، بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی "nme"ـش ئاماژە بەوەکراوە، ڵیام هێمسۆرسی ئەکتەری گەنج بۆ وەرزی نوێی زنجیرەکە هەڵبژێردراوە. زنجیرەی "The Witcher" پشت بە زنجیرە کتێبەکانیی نوسەری پۆڵەندیی ئاندری ساپکاوسکی دەبەستێت کە