هەواڵی کوردستان ئێستا

نەتەوە یەکگرتووەکان: ساڵی رابردوو توندوتیژیی سێکسی لەکاتی جەنگدا 50% زیادیکردووە

نەتەوە یەکگرتووەکان: ساڵی رابردوو توندوتیژیی سێکسی لەکاتی جەنگدا 50% زیادیکردووە
نەتەوە یەکگرتووەکان: ساڵی رابردوو توندوتیژیی سێکسی لەکاتی جەنگدا 50% زیادیکردووە

2024-04-24 22:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، لە ساڵی رابردوودا توندوتیژیی سێکسی لە کاتی جەنگ و نائارامییەکاندا بەڕێژەی 50% زیادیکردووە لە جیهاندا. برامیلا باتن، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ توندوتیژیی سێکسی لە کاتی ململانێکان رایگەیاند، توندوتیژییەکانی پەیوەست بە جەنگ و ململانێکان لە ساڵی 2023دا بەڕێژەی 50% زیادیکردووە. نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گوتەیەکیدا لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کاتی پێشکەشکردنی راپۆرتی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە توندوتیژیی سێکسی پەیوەست بە شەڕ و ململانێکان جەختیکردووە، توندوتیژییە سێکسییەکان بەردەوام لە زیادبوونێکی مەترسیداردایە. لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی بەرپابوونی جەنگ و توندوتیژییەکانی ساڵی رابردوو لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی، کە لەلایەن سەرباز و گرووپە